
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەهەفتەی پێشوو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە و هەموو لایەك هاوڕابوون بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان، وابڕیارە كەلە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پەرلەمانی كوردستان دەستبكاتەوە بە كۆبوونەوەكانی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە دەبوو زووتر كۆبوونەوەكان دەستیان پێبكردایەتەوە.
رووپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 2/6/2022 پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە لەو كۆبوونەوەیەدا ئەو یاداشتانە كە پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە، گفتوگۆ دەكرێن بەتایبەت ئەو یاداشتانەی كە پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
بەگوێرەی بەرنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، رۆژانی پێنجشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچن، رووپاك ئەحمەد گوتی: “دەرفەتی ئامادەبوونی وەزیرەكانی حكومەت لەم كۆبوونەوەیە هەیە؛ بەڵام نازانم ئامادە دەبن یان نا”.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN ی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی پێمان باشبوو كە دانیشتنەكانی پەرلەمان زووتر دەستیان پێبكردایەتەوە چونكە دەكرا ئەو بابەتانەی كە ڕەهەندی سیاسی و نشتیمانیان هەیە ڕێككەوتنیان لەبارەوە بكرێت و پاشان لەپەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت بەتایبەت بابەتی كۆمیسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و چەند بابەتێكی دیكە.
جەختی لەوەشكردەوە: زۆر ئاساییە دانیشتنەكانی پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە هەیە بەردەوام بێت و ئەو یاداشت و نوسروانەی لەیەن پەرلەمانتار و فركسیۆنەكانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراون كاریان لەسەر بكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









