بۆكۆتایی هێنان بە پرۆسەی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق، جوڵەیەكی سیاسی دەستپێكردووە

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامیكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەموو لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت كۆتایی بەو چەقبەستوییە سیاسییە بهێنن كە باڵی بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا كێشاوە ئەوەش بە گفتوگۆ و دانیشتنی لایەنە سیاسییەكان دێتە ئاراوە، جەختیش دەكاتەوە كە پەرلەمان بۆیە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی نوێ دەستبەكار بێت حكومەتی ئێستا كار بەڕێكەرە.
داراسێكانیانی، ئەندامی لینەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەماناری فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: ماویەكی زۆر بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقیدا تێپەڕیوە ئەوەش جاری یەكەم نییە ئەم حاڵەتە لەعێراق ڕووبدات، بەڵام ئەم دواكەوتنەی ئەم جارەی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە ئەنجامی دروستبوونی دوو ئاراستەو بۆچوون بوو كە یەكێكیان پێی وابوو حكومەتێكی زۆرینە پێكبهێنیت و بۆچوونێكی دیكەشیان داوای حكومەتێكی تەوافوقییان دەكرد و تا ئێستاش هیچكامیان سەركەوتوو نەبوون بەدەتهێنانی ئامانجەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە، لە ئێستادا هەموو لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت كۆتایی بەو چەقبەستوویە سیاسییە بهێندرێت كە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەگوزەرێت، بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا جوڵەیەكی سیاسی لە عێراق بەدیدەكرێت و هەموو لایەك هاوڕان لەسەر ئەوەی كە دەبێت دەرچەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە سیاسییەی باڵی بەسەر عێراقدا كێشاوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر ئەم باردوخە بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەبێت حكومەتی نوێی عێراقی پێكبهێندرێت، چونكە پەرلەمانی عێراق بۆیە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی دەنگ بە كابینەی نوێی حكومەتیش بدات، چونكە ئەو حكومەتی ئێستا هەیە حكومەتی كار بەڕێكەرە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









