لیستی مووچە لە گەنجینەكان ئامادەیەو چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار، ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتەكان لیستی مووچەی ئەم مانگەیان ئاراستەی گەنجینەكان كردووە، هاوكات لە گەنجینەكانیش پارەی پێویست لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە تەنها چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ دیاریكردنی وادەكەی كە پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج تەواوبووە، چەند ڕۆژێكە لەلایەن وەزارەتەكانەوە لیستی مووچە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە و لەوێش وردبینی بۆ لیستەكان كراوە و هیچ گرفتێكیان تێدا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە گەنجینەكانیش بڕی پارەی نەختینە بۆ دابەشكردنی مووچە بوونی هەیە و ئەم مامگە جیاواز لە مانگەكانی ڕابردوو پارەی پێویست لەبەردەستدا هەیە، بەڵام تەنها چاوەڕێی ئەوە دەكرێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گەنجینەكان ئاگادار بكرێنەوە كە دەستبكەن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكرد، هەموو ئەگەرەكان ئەوەدەڵێن كە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاركراوی لە 5/6/2022 دەستپێبكات، یەكەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت كە مووچە وەردەگرن، هاوكات هەوڵیش دەدرێت كە ماوەی دابەشكردنی مووچە لە نێوان هەفتەیەك تا 10 ڕۆژبخایەنێت و زۆر درێژە نەكێشێت وەك ئەوەی لە لستی مانگی نیسان ڕوویدا دابەشكردنی مووچە زیاد لە 20 ڕۆژی خایاند.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









