چەند پێشنیازێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی خۆڵبارین دەخرێتەڕوو

دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ دیاردەی خۆڵبارینی چڕ لە عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ زۆر بووە، شارەزایەكی بواری ژینگە و سروشت باس لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئەو خۆڵبارینە دەكات كە گرنگترین هۆكار بۆ بەبیابان بوون دەگەڕێنێتەوە هاوكات بە پێویستیشی دەزانێت ڕێژەی ڕووبەری سەوزایی زیاد بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتەو لەسەر ئاستی نێودەولەتیش دەبێت كۆنفرانسی زانسی ببەسترێت.
مەنزەر عەلی، بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجەی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز شارەزا لە كاروباری ژینگە و سروشت بەSNNی ڕاگەیاند: دیاردەی خۆڵبارین كە ماوەی چەند ساڵێكە لەم وەرزەدا دروست دەبێت ساڵ لەدوای ساڵ كاریگەرییەكانی زیاد دەبێت و بەڕێژەیەكی زیاتر خۆڵ بارین ڕوودەدات، ئەوەش پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە بیانبوونی چەند ناوچەیەكەوە هەیە كە پێشتر دارو درەخت و سەوزایی لێبووە، هاوكات هۆكارێكی دیكەش پەیوەندی بە وشكە ساڵی و كەمبارانییەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پەیوەندی بەو وشكە ساڵییەوە هەیە كە ماوەی چەند ساڵێكە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕِاست روودەدات بەتایبەت لە وڵاتانی عێراق و سعودییە و كوەیت و ئەردەن ئەمەش كاریگەری لەسەر وڵاتی ئێران كردووە، بۆیە ئەوەی كە دەوترێت ئەمە حاڵەتێكی دەستكردە دوورە لەرشاستییەوە چونكە ئەگەر ئەوە دەستكردبێت ئەوا تەنها لەمەودایەكی كەمی دیاریكراودا كاریگەری دەبێت و بەخێرایش كۆتایی دێت، بەڵام ئەوەی ئێستا روودەدات چەندین وڵاتی دەوروبەر دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەشی بۆ ماوەی چەند رۆێك دەمێنێتەوە بۆیە ناكرێت ئەم حاڵەتە بە دەستكرد ناوببرێت.
ئەو شارەزایەی بواری ژینگە و سروشت ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەری ئەم حاڵەتە پێویستی بەوەهەیە كە ڕێژەی سەوزایی لەوناوچانە زیاد بكرێت كە حاڵەتی بەبیانبوون تیایاندا ڕوویداوە هەروەها پشتێنەییكی سەوزایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەت عێراق و ئێران و سعودییەو كوەیت دروستبكرێت كە ئەوە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەمكردنەوەی حاڵەتی خۆڵبارین دەبێت، جگە لەوەش دەبێت لەسەر ئاستی باڵای هەرێمی كۆنگرەو كۆنفرانسی زانستی ببەسترێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەسی زانستی بۆ كۆتایی هێنان بەو حاڵەتە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









