
د. مهحمود عوسمان، چاودێرى دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە كاردانەوەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی دیداری یەكێتی، سیاسەتمەدارێكی دیاری كورد ئاماژە بەوەدەكات، ئەنجامدانی دیداری یەكێتی بۆ ئەم قۆناغەی ئەو حزبە پێویستییەكی هەنووكەیی بوو، دهشڵێت: “یەكێتی بەم دیدارەی هەنگاوێكی گەورەی ناوە بە ئاراستەی زیاتر پێشخستنی خۆى”.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دیارى كورد بە SNNی راگەیاند، “ئەو دیدارەی یەكێتی ماوەی سێ رۆژە پێوەی سەرقاڵە كارێكی زۆر باش بوو، چونكە لەو دیدارەدا لەناو خۆیاندا گفتوگۆ دەكەن و باس لە كێشە و گرفتەكان و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ كێشەكان دەكەن، ئەمە كارێكی زۆر باشە و سوودی باشی دەبێت بۆ یەكێتی”.
ئهو سیاسهتمهداره دیارهى كورد ئهوهشى خستهڕوو، “ئەگەر یەكێتی بتوانێت بەو شێوازە كاركردنە بەردەوام بێت كەلە دیدارەكەدا كاری بۆ كراوە و بەردەوامبن بەدڵنیاییەوە جموجوڵێكی زۆر باش لەناو یەكێتی دروستدەبێت و سەرئەنجام یەكێتی زیاتر پێشدەكەوێت، بۆیە پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جهلال تاڵهبانى دهكهم لهبهرامبهر كارهكان و هیواى سهركهوتنى بۆ دهخوازم”.
وتەكانی ئەو سیاسەتمەداری كورد لە كاتێكدایە كە ماوەی سێ مانگە یەكێتيی نشتمانيی كوردستان سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ بەستنی دیداری یەكێتی، ئەوەش بە ئامانجی نوێبوونەوە و چاكسازی لە ئۆرگانە جیاوازەكانی حزبهكه، هاوكات ماوەی چوار رۆژیشە كارەكانی ئەو دیدارە دەستيپێكردووە و وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشهممه 31ى ئایار، بە پێشكهشكردنى راپۆرتى لیژنهكانى دیدارى كۆتایی كارەكانی بێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









