هۆکاری زۆری تێچووی حەج بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەراورد بە عێراق راگەيەندرا

حەج
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری جياوازی تێچووی حەجی لە هەرێم بەراورد بە عێراق ئاشکرا کردوو رايگەياند: دەستەی حەج و عەمرە لە عێراق داهات و وەبەرهێنانی هەیە لەو داهاتە هاوکاری حاجیەکان دەکات، بەڵام لەهەرێم هیچ هاوکاریەکی حکومەت نییە.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاويکردەوە: پاش قسەکردن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و سەردانی د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسی حەج و عەمرەی هەرێم دەرکەوت هۆکاری زیادکردنی نرخی حەج لەهەرێم بەبەراوردی عێراق بەبڕی 500دۆلار بۆ هەر حاجیەک، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی:
“لەشاری مەککە هەرێم خۆی شوێنی گرتووە بۆ حاجیەکان گوایە نزیکترە لە حەرەم و سێ ژەم خواردن دابین کراوە عێراق دوو ژەم خواردنی دابین کردووە، هەرێم دەرمانی کڕیوە بۆ حاجیەکان بەڵام عێراق دەرمانی بێ بەرامبەرە، عێراق تکتی فڕۆکەی بە داشکاندن دابین کردووە”.
دەشڵێت “سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە وتی بەهەرێممان وتوە ئێمە شوێنتان بۆ دەگرین کەمتر دەکەوێ وتویانە ئێمە پێشتر ئەوشوێنەمان گرتوەو نزیکترە، وتیشی پێویستە هەرێم لەداهاتی وەزارەتی ئەوقاف و داهاتی عەمرە ئەو پارە زیادە دابین بکەن و هاوکاری حاجیەکان بکەن لەعێراق ئەو ستافانەشی کە لەگەڵ حاجیەکانن پارەی حەجیان لەسەر تێچوی حەجی حاجیەکان دانەنراوە”.
راشيگەياند: جگە لەوە عێراق دۆلاریان بە 120 هەزار بۆ دابین دەکەن و دەستەی حەج و عەمرە داهات و وەبەرهێنانی هەیە لەو داهاتە هاوکاری حاجیەکان دەکات، بەڵام لەهەرێم هیچ هاوکاریەکی حکومەت نییە بۆ حاجیەکان لەبەر ئەوە جیاوازی نرخی حەج 500 دۆلارە.



حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









