
گەنمی-جوتیارن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی چەندین هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكی نرخی گەنم و دانەوێڵە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووتەوە، هەر ئەوەش وایكردووە كە نرخی ئاردیش بەرز ببێتەوە دواجاریش نانەواخانە و سەمونخانەكانیش نرخی نان بەرز بكەنەوە، بە وتەی بازرگانێكی كڕین و فرۆشتنی گەنم ساڵی ڕابردوو تۆنێك گەنمی نمرە یەك بە نزیكەی 600 هەزاردینار بووە، بەڵام ئێستا هەمان جۆری گەنم بەرز بووەتەوە بۆ زیاد لە 850 هەزار دینار بەگشتیش نرخی گەنم لە %20 زیادیكردووە.
عارف نەسرەدین، یەكێك لەبازرگانانی كڕین و فرۆشتنی دانەوێڵە لە هەرێمی كوردستان بەSNN ی ڕاگەیاند: هەروەك پێشبینی دەكرا ئەمساڵ نرخی دانەوێڵە هاوشێوەی كاڵاو شمەكەكانی دیكە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێك ساڵی ڕابردوو سێ جۆر گەنممان لە جوتیاران وەردەگرت و سێ جۆر نرخمان هەبوو، كە بۆ هەر تۆنێك بڕی 450 هەزار دینار تا نزیكەی 600 هەزار دینار دیاری كرابوو ئەگەر گەنمەكەی زۆر باش بووایە و نمرە یەك بووایە نزیكەی 600 هەزار دینارمان پێدەدا، بەڵام ئەمساڵ بەبێ ئەوەی جۆری گەنم دیاری بكەین، راستەوخۆ تۆنێك گەنم بۆ زیاد لە 850 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و هەندێك لە جوتیارەكانیش ئامادەنین بەو نرخەش بیفرۆشن بەڵكوو چاوەڕێدەكەن نرخەكەی زیاتر بەرزببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم چەند هۆكارێكی ناوخۆیی و دەرەكی هەیە، ئەوەی پەیوەندی بەناوخۆوە هەیە ئەوەیە كە ماوەی دوو ساڵە بەجۆرێك لە جۆرەكان وشكە ساڵییە و بڕی پێویست باران نەباریوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم كەمیكردووە لەكاتێكدا خواست لەسەر بەكار هێنانی گەنم زیادیكردووە، هاوكات هۆكاری دەرەكیشمان هەیە كە بەهۆی بەردەوامی شەری ڕوسیا و ئۆكرانیا كە دوو وڵاتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەن بووەتە هۆی ئەوەی لە بازاڕەكانی جیهانیش نرخی گەنم بەرزببێتەوە.
ئەو بازرگانەی كڕین و فرۆشتنی دانەوێڵە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەتێكڕا هەژماری بكەین ئەوا دەردەكەوێت كە ئەمساڵ نرخی گەنم بەرارودر بە ساڵی ڕابردوو زیادلە %20 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، هەر ئەوەش وایكردووە كە دواجاریش نرخی ئارد بەرز ببێتەوە نرخی نانیش لە بازاڕەكانی هەرێم لە هەشت نانەوە بكرێتەوە بە شەش نان بەهەزار دینار.
جیاواز لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی جیهانیش نرخی گەنم ئاستیكی پێوانەییی تۆماركردووە، بەجۆرێك هەر تۆنێك گەنم گەیشتە 435 یۆرۆ، كە دەكاتە 453 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی هیندستان هەناردەی گەنمی قەدەغە كرد، هەروەها دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانيا نرخی گەنم لەسەر ئاستی جیهاندا بە رێژەی 40% بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئۆكرانيا وڵاتێكی كشتوكاڵییە و 12|%ـی هەناردەی گەنم لە جیهاندا پێكدەهێنێت.
لەلایكی دیكەوە، ئەمین عەواد، رێكخەری كۆنترۆڵی قەیرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئۆكرانيا دەڵێت نزیكەی یەك ملیار و 400 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەبەر نەگەیشتنی گەنم لە ئۆكراینا و پەیینی كیمیایی لە رووسیاوە ژیانیان كەوتووەتە مەترسییەوە. نەگەیشتنی ئەو كاڵایانە بووەتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكان و بەرنامەی خۆراكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداریداوە كە ساڵی 2022 ساڵی كارەساتی برسیبوونە و 44 ملیۆن كەس لە 38 وڵاتی جیهاندا برسی دەبن
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








