دابینكردنی هێڵی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ بەشێک لە میدیاکان قۆرخکراوە

میدیاکان
SNN-عەلی حەمە سعید
سەرەڕای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی ڕێگریكردن لە غەشكردن لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە كاتژمێر شەش و 30 خولەكی بەیانی تا كاتژمێر 10 و 30 خولەكی پێش نیوەڕۆ هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت، بەلام ئەمڕۆ لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكاندا هێڵی ئینتەرنێت بۆ چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن بەكراوەیی هێڵرابوویەوە قۆرخكاریان بۆ كراوە.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەوەی بڵاویكردەوە كە بە چاودێریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی (گزی)كردن لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی، لە 27ی ئەم مانگەوە و لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن، بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكییە بۆ ئەنجامدانی غەشكردن بۆیە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكان هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێـن.
بەڵام ئەمڕۆ 27ی مانگ لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا و لەوكاتەی كە دیایكراوە بۆ بڕینی هێڵی ئینتەرنێت، چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە پەخشی ڕاستەوخۆیان هەبوو لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا و هیچ گرفتێكی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتیان نەبوو، ئەوەش پێچەوانەی ئەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بوو كە بانگەشەیان بۆ كردبوو.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی جۆری ئەو هێڵە و چۆنیەتی ڕێگە پێدانی ئەو كەناڵانە لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت SNNپەیوەندی بە بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بدەن ئەوانیش بێ ئاگایی خۆیان لەو بابەتە ڕاگەیاندن و ئاماژەیان بەوەكرد نازانین سەرچاوەی ئەو ئینتەرنێتە و ئەو كۆمپانیا و جۆری ئەو هێڵەی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانە بەكاری دەهێنن چ جۆرێكە و لەكوێوە بۆیان دابینكراوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ئەو هێڵانەی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانە بەكاری دەهێنن لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بەتایبەت لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆیان قۆرخكراوە و ڕێگەیانپێدەدرێت كاری خۆیان بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









