سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو باس لە سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومت دەكات بەبێ سەدرییەكان

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دەرفەتیكی باش بۆ لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووەە پێشەوە بەخێرایی دەستبكەن بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی، ئەگەر وانەكەن هاوینێكی گەرمی بێ كارەباو بێ كاری و نەبوونی خزمەتگوزاری چاوەڕێی بەغدا دەكات و سەدرییەكانیش دۆخەكە دەتەقێننەوە و بارودۆخی سیاسی زیاتر تێكدەچێت.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەوپێیەی كە سەدرییەكان خاوەن پێگەو جەماوەرێكی زۆرن و زیاتر پشت بە شەقام دەبەستن بۆ گەیاندنی پەیامەكانیان، ئەمە وای كردووە كە هێزە سیاسییەكانی عێراق بگەنە ئەو بڕوایەی كە بەبێ بەشداری سەدرییەكان پێكهێنانی كابینەی حكومەت یان سەركەوتوو نابێت یاخود تەمەنی زۆر درێژ نابێت بۆیە هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستیەن سەدرییەكانیش بشداری پرۆسەی سیاسی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دەرفەتێكی باش بۆ لایەنە سیاسییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووەتە پێشەوە بۆ ئەوەی بتوانن دەستوبرد بكەن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، ئەگەر وانەكەن ئەوا هاوینێكی گەرم كە تیایدا بێكاری و بێ كارەبایی و بێ خزمەتگوزاری تیایدا دەگوزەرێت چاوەڕێی بەغدا دەكات، ئەمە دەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ ئەوی سەدرییەكان جارێكی دیكە شەقام كنترۆڵ بكەن و دۆخەكە بتەقێننەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تاكە ڕێگا لەبەردەم كورد ئەوەیە كە دەبێت ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و بەیەك دەنگ بڕۆنە بەغدا، ئەگەر وانەبێت ئەوا پێگەی كورد هێندەی دیكە لە بەغدا لاواز دەبیت و ناتواندرێت ماف و شایستە داراییەكانی كورد بەچەسپیندرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









