بۆیەك مانگی بەشە ئاردی هاووڵاتیان وەزارەتی بازرگانی پێویستی بە 57 هەزار تۆن گەنم هەیە

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بۆ یەك مانگی دابەشكردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان پێویسمان بە 57 هەزار تۆن گەنم دەبێت، هاوكات لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی دووەم بەشە ئاردی هاووڵاتیان لەلایەن بریكارەكانەوە ئاری ئەم مانگەش لەگەنمی ناوخۆیی جوتیاران دروستكراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا لەلایەن بریكارەكانی ئاردەوە دەستكراوە بەدابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان، ئەوەش دووەم بەشە ئاردە كە لەمساڵدا دابەشدەكرێت لەكاتێكدا دەبوو حەوتەم بەشە ئارد بووایە بەڵام بەهۆكاری نەمانی گەنم لە كۆگاكان و هەروەها گرفتی ئاشەكان دابەشكردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان دواكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئاردەی كە ئەم مانگە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت لە بەرهەمی ناوخۆیی گەنمی جوتیاران دروستكراوە، هاوكات بۆ هەر مانگێك پێویستیمان بە بڕی 57 هەزار تۆن گەنم هەیە بۆ ئەوەی بەشە ئاردی سەرجەم هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم دابەشبكەین و ئەمساڵیش تائێستا نزیكەی 250 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی ناوخۆیی لە سایلۆكان وەرگیراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، كوالیتی ئەو بەشە ئاردەی ئەم مانگە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت زۆر باش نییە، بەڵام بەرنامەمان هەیە بڕێك گەنم لەدەرەوە هاوردە بكەین و لەگەڵ ئەو گەنمەی ناوخۆ تێكەڵ بكرێت و كوالیتییەكەی بەرز بكرێتەوە، هاوكات تائێستاش پێنج جار بەشە خۆراك دابەشكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









