تۆماركردنی سكاڵا لەسەر پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەردەوامی دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە پشت بەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراقی بەردەوامە لەسەر ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەوچورچێوەیەشدا بڕیارە بەدەیان سكاڵای دیكەش تۆمار بكرێن، پەرلەمانتارێكی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات جارێكی دیكە هەرێم ناتوانێت وەك ڕابردوو مامەڵە بەنەوتەوە بكات.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراقی سورن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیرداڵی لەبارەی پرۆسەی فرۆشتن و دەرهێنانی نەوت و غازی هەرێم، هەر لەو چوارشێوەیەشدایە كە چەند كۆمپانیایەكی ناچار كردووە پاشەكشەبكەن لە كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جارێكی دیكە حكومەتی هەرێم ناتوانێت بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی فرۆشتن و دەرهێنانی نەوت و غازی هەرێم بكات، لەئێستاشدا ئەوە بەڕوونی دەركەوتووە كە ژمارەیەك كۆمپانیا بڕیاریانداوە بە كشانەوە و كارنەكردن لە كێڵگە نەوتییەكان، بەڵام لەداهاتوودا ئەگەر كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی پێكبهێندریت دەكرێت گفتوگۆو دانوستاندن لەنێوان هەولێر و بەغدا بێتە ئاراوە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەچەند ڕۆژی داهاتوودا حكومەتی عێراقی لەرێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە بەنیازی تۆماركردی چەندین سكای دیكەیە لە دادگای كەرخ لە سەر پرۆسەی فرۆشتن و دەرهێنانی نەوت و غازی هەرێم.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









