
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هیچ بیانوویەك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نەماوە بۆ ئەوەی دەستنەكاتەوە بە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران چونكەلە ئێستادا داهاتی حكومەت زۆر زیادی كردوە، هاوكات ئەگەر حكومەتی هەرێم بڕیاری پلە بەرزكردنەوە دەرنەكات ئەوا لە ڕێگای مەدەنیەوە فشارەكان دەستپێدەكەین.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ئەگەر لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بیانووی ئەوەی هەبووبێت كە داهاتی كەمەو بەشی مووچەی فەرمانبەران ناكات، ئەوا لەئێستادا دۆخێکی دیكە هاتووەتە ئاراوە و چەند مانگێكە دهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان زیادیكردووە هیچ بیانوویەك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نەماوە بۆ ئەوەی دەستنەكاتەوە بە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد،لەماوەكانی ڕابردوودا مامۆستایان دۆخی دارایی حكومەتی هەرێمیان لەبەرچاوگرتووە چەند سالێك بەناوی پاشەكەوتی مووچەی و نیوە مووچەو لێبڕینی مووچەو دواكەوتنی چەند مانگ جارێكی مووچە دەوامیانكردووە، بەڵام ئێستا داهاتی حكومەت زۆر زیادی كردوەو پێویستە حكومەتی هەرێم بەزووترین كات بڕیاری دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە بدات.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم بڕیاری پلە بەرزكردنەوە دەستپێنەكات ئەوا ئێمە لە ڕێگای مەدەنیەوە فشارەكان دەستپێدەكەین بۆ گەڕانەوەی مافی یاسایی خۆمان و هەموو هەوڵێك بۆ ئەو مەبەستە دەدەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









