
SNN
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان لە ئاستێكی بەرزدایە و ئەو بڕەی كە وەزارەتی بازرگانی عێراق دیاری كردووە، دەست بە بڕینی بەشەخۆراكیان كراوە.
روونیشیکردەوە، بەشەخۆراكی ئەوان راستەوخۆ لە بەغدا دەبڕدرێ و پێیان نادرێت، دووپاتی كردەوە، ئەو بڕینە سەرەتا بۆ فەرمانبەرانی سەر بە حكوومەتی عێراقە، چونكە هەر لە بەغداوە كاریان لەسەر دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستە پرۆسەكە دەستی پێ كردووە، بەڵام بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە مووچەیان لەسەر حكوومەتی عێراقە و لە هەرێمی كوردستانن، ئاماژەی كرد، ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار بۆ سەرەوەیە، بەشەخۆراكیان راستەوخۆ لە بەغداوە دەبڕدرێت و ناتوانن لە هەرێم وەری بگرن، بەڵام پسوولەی خۆراكیان دەمێنێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەیش كرد كە ئێستە ئەو پرۆسە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە مووچەیان لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە دەدرێت دەستی پێنەكردووە، بەڵام ئەوانەی سەر بە بەغدان هەر لە بەغداوە بەشە خۆراكیان دەبڕدرێت، لە سەرانسەری هەرێمی كوردستانیش بەشەخۆراكی ژمارەیەك مووچەخۆری عێراق بڕاوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









