وادەی خەرجكردنی بڕی 68 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕاگەیەندرا

0
608

SNN-عە لی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بڕی 68 ملیار و 600 ملیۆن دینار وەك چەكی بەشە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی پارێزگاكانی هەرێم گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەسەر جوتیاراندا بە گوێرەی بڕی گەنمی ڕادەستكراو دابەشدەكرێت، هاوكات تائێستاش زیاد لە 35 ملیار و 850 ملیۆن دیناری دیكەش بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی خەرجكردنی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەبڕی 68ملیار و 600 ملیۆن دینار گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش دەستدەكریت بەدابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەر بەسەرجوتیاراندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو 68 ملیار و 600 ملیۆن دینارە كە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بڕی 33 ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ جوتیارانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بڕی 22 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێر و هەروەها بڕی 14 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆك خەرجدەكرێت دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەكانی ڕابردووشدا بری زیاتر لە 35 ملیار و 850 ملیۆن دیناری دیكە لە پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانمان دابەشكردووە سەرەتای هەفتەی داهاتووش بڕی 68 ملیار و 850 ملیۆن دیناری دیكەیان بەسەردا دابەشدەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this