یەكێتی مامۆستایان نیگهرانه لهكاتى دهستپێكردنهوهى دهوامى خوێندن

كۆمهڵێك قوتابى له یهكێك له قوتابخانهكانى پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن نیگەرانی مامۆستایانی بەدوای خۆیدا هێناوە و جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش دهڵێت: “ئەو وادەیەی پەروەردە دیاریكردووە گونجاو نییە و پلەكانی گەرما هێشتا زۆر بەرزدەبن”.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “بەگوێرەی ئەو ساڵنامەیەی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراوە بۆ دەستكردنەوە بە دەوامی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی 2022 – 2023 لەسەرەتای مانگی ئەیلول كە دەكات 4 بۆ 9 كاتێكی گونجاو نییە، چونكە هێشتا پلەكانی گەرما لەو مانگەدا هەر بە بەرزی دەمێننەوە و خوێندكاران و مامۆستایان ناتوانن وەك پێویست دەوام بكەن بەتایبەت لەو ناوچانەی كە پلەكانی گەرما تیایاندا زۆر بەرزە”.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، “تائێستاش بەشێكی زۆری ناوەندەكانی خوێندن گرفتی نەبوونی كارەبا و ئامێری فێنككەرەوەیان هەیە، بۆیە دەبوو وەزارەتی پەروەردە پرس و ڕایی زیاتری لەسەر ئەو بابەتە بكردایە و ئێمە پێمان باشە كە یان 1ى تشرینى یهكهم، یاخود بەلایەنی كەم 20ى ئهیلول، دستبكرێتەوە بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن و پێویستیشە وەزارەتی پەروەردە بەو بڕیارەی خۆیدا بچێتەوە”.
وتەكانی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەكاتێكدا كە لە ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بەرواری 4 ئهیلولى 2022 وەك دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 دیاریكراوە، ئەوەش نیگەرانی مامۆستایان و یەكێتی مامۆستایانی بەدوای خۆیدا هێناوە و پێیان وایە، ” ئەو وادەیە زووە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









