
دهروازهى سنوورى حاجی ئۆمەران | فۆتۆ: SNN
SNN
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: هاووڵاتیان ئاگادار دەکەينەوە بەبێ بوونی ڤیزا کارتی ڤاکسین، یاخود پشکنینی کۆرۆنای 72کاتژمێری رێگە نادرێت گەشتبکەن بۆ ئێران.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: هەر وەک پشتر رامانگەیاندبوو بە پیێ رێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا(ڤیزە کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە و لە کاتی نەبوونی ڤیزە کارت پشت بە ئەنجامی پشکنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی 72کاتژمێر دەبەسترێت.
دەشڵێت “بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین بەبێ یەکێک لەو بەلگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەرانەوە لە لایەن ئێرانەوە نەبن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









