
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر بەڵێنی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی گواستنەوە بۆ تەواوكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی، بەڵام تائێستا تەواونەكراوە و بەهۆی نەبوونی بودجەوە كاركردن لەو ڕێگایەدا ڕاگیراوە، پەرلەمانتارانی سنورەكەش هەڕەشەی داخستنی ڕێگاكە لە تەنكەرە نەوتیەكاندەکەن.
رزگار محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و خەڵكی ناوچەی گەرمیان بە SNNی راگەیاند: پرۆژەی ستراتیژی ڕێگای دووسایدی كەلار– سلێمانی كە بەڕێگای مەرگ ناسراوە چونكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان هاووڵاتی ئەم سنورە، دەبوو ئەم پرۆژەیە چەندین ساڵ پێش ئێستا تەواو بكرایە بەڵام ئەو بەڵێنانەی سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەكان داویان بەتەواوكردنی پرۆژەكە هەمووی قسەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پاش ڕاوێژو گفتوگۆكردن لەگەڵ هاووڵاتان و چالاكوانان و بەرپرسان و نوێنەرانی گەرمیان لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی، بڕیاری ئەوەمانداوە كە تا بەرواری 8/1 پارە تەرخان نەكرێت بۆ چاككردنی ڕێگای كەلار- سلێمانی و دەست نەكرێت بە كاركردن لە پرۆژەكەدا، ئەوا بە ڕێگای مەدەنیانە لەگەل هاووڵاتیانی گەرمیان ڕێگای تانكەرە نەوتەكان دادەخین و ڕێگا بە هاتووچۆی تانكەری نەوت نادەین.
پێشتریش عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو: هەرچەندە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بەڵێنمان پێدرابوو كە بڕی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار سلێمانی تەرخانبكرێت بەڵام تائێستا نەتواندراوە ئەو بەڵێنە وەك خۆی جێبەجێبكرێت، بەڵام بۆ قۆناغی دووەمی رێگاكە كە درێژییەكەی 41 كیلۆمەترە پێویستیمان بە بڕی نزیكەی 138 ملیار دینارە، بەڵام تائێستا لەلایەن حكومەتەوە ئەو پارە دابیننەكراوە، هاوكات ساڵی ڕابردووش داوای 70 ملیا دینارمان كرد بەڵام تەنها بڕی 10 ملیا دینارمان بۆ خەرجكرا، بەوهۆیشەوە تائیستا تەنها لە %55ی پرۆژەكە تەواوبووە لە قۆناغی دووەمدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









