هۆکاری جیاوازی پارەی وەرگیراو لە گەشتیارانی ئێران و هەرێم دەخرێتەڕوو

مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەكاتی ڕۆیشتنی هەر هاووڵاتیەكی هەرێم لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ یان هەر مەرزێكی دیكەی فەرمی هەرێم بۆ ئێران بە ئۆتۆمبێلی خۆی، ئەوا لە دیوی ئێرانەوە بڕی 250 دۆلار لەو هاووڵاتییەی هەرێم وەردەگیرێت، بەڵام لەكاتی هاتنی هاووڵاتییەكی ئێرانی بۆ هەرێم بە ئۆتۆمبێلی خۆیەوە ئەوا بڕی تەنها 25 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخیش هۆكاری ئەو جیاوازییە بۆ SNN ئاشكرا دەكات.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: لەكاتی رۆیشتنی هەر هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان بە ئۆتۆمبیلی خۆیەوە بۆ شارەكانی ئێران، ئەوا لە دیوی ئێرانەوە پێش ئەوەی دەستبەگەشتەكەی بكات بڕی 250 دۆلار لەو هاووڵاتییە وەردەگیرێت، بەڵام لەكاتی هاتنی هەر هاووڵاتیەكی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان تەنها بڕی 25 هەزار دیناریان لیوەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەم جیاوازییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە عێراق ئەندام نییە لە ڕێكخراوی ( TIR) ی جیهانی كە تایبەتە بەگواستنەوە هاوكات ئێران ئەندامە لەو ڕێكخراوەدا، بۆیە بەگوێرەی یاسای ئەو ڕێكخراوە هەر وڵاتێك ئەندام بێت لەو ڕێكخراوەدا دەبێت ئەو بڕە وەربگرێت لەكاتی گەشتكردنی هاووڵاتیانی وڵاتێكی دیكە كە ئەندام نین لەو ڕێكخراوە جیهانییەدا.
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، وەرگرتنی بڕی 25 هەزار دینار لەلایەن ئەو هاووڵاتیانەی كە لە ئێرانەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دێنە هەرێمی كوردستانەوە بە گوێرەی ڕێنمایی حكومەتی هەرێمەوە و ئێمە جێبەجێی دەكەین، بەڵام ئەو 250 دۆلارەی لەهاووڵاتیانی هەرێم وەردەگیرێت بەناوی (بیمە) یەو لایەنی ئێرانی بەرپرسە لەو پارەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









