زیاد جەبار: بۆدەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدكات بەمەبەستی دەستكردنەوە بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە نزیكترین كاتدا وەزیری دارایی و ئابوری بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین، بۆئەومەبەستەش لە لیژنەی دارایی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكین لەسەر دۆخی دارایی هەرێم بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی شەش ساڵە حكومەتی هەرێم بەنایاسایی و بەبیانووی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە، پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگرتووە، ئێمەش لە لیژنەی دارایی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی بەدواداچوونین لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، بۆئەوەی بزانین كە دۆخی دارایی هەرێم لە ئێستادا لە چ ئاستێكدایەو پاشان دەبێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی دەستپێبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نزیكترین كاتدا ئەو ڕاپۆرتەی كە ئامادەی دەكەین تەواودەبێت و دوتر بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتەی كە كردوومانە لە زووترین كاتدا بانگهێشتی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان دەكەین، ئەوەش لە پێناو بڕیاردان لەسەر دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و گێڕانەوەی شایستە داراییەكانیان كە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بەبڕیاری حكومەتی هەرێم وەستێنراوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی باسكرد، ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەی دەكەن پشت بەو نوسراو یاداشتانە دەبەستێت كە ئەندامانی پەرلەمان داویانەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی و رەوانەی حكومەت كراون، بۆیە لەكاتی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایش بۆ پەرلەمان، یەكێك لەگرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بابەتی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانە كە لەڕووی یاساییەوە فەرمانبەران مافی خۆیانە پلەكانیان بەرزبكرێتەوە، چونكە ئەو بڕیارەی دراوە بۆ راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نایاسایی بووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









