كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی چەكی كیمیایی هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستی بریندارانی چەكی كیمیایی و بێدەنگی لایەنەپەیوەندیداركان لەچارەسەركردنی گرفتەكانیان وهاوكات بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بڕینی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی و وەرگرتنەوەی ئەو پارەیەی كە پێشتر وەریانگرتووە، كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی چەكی كیمیایی هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نزیكەی 35ساڵە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ململانێیانە لەگەڵ مەرگداو هەر چەند ڕۆژێك ئازیزێكیان بێ نازانە و بە ئازارێكی زۆرەوە شەهید دەبێ و لەناومان نامێنێت، بێ ئەوەی لایەنە تایبەتمەندەكان خۆیان بكەن بە خاوەنیان و بیانكەن بە خەمی خۆیان، حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كەمتەرخەمن بەرامبەر بە بریندارانی كیمیایی و لەبری چارەسەر كردنی نەخۆشییەكانیان و زیادكردنی مینحەكەیان، یەكێكیان ستەمی یاسادانانیان لێ دەكات و ئەوی تریشیان بەمەرگیان دەسپێرێ و ئەو تروسكاییەی هەیان بوو بۆ ژیان خامۆشی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەهەرچەندە زۆر نائومێدین لەبەدەمەوە هاتنی حكومەت و لایەنەپەیوەندیدارەكانی دیكە بەڵام بەناچاری داوای چارەسەری بەپەلەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە دەرەوەو ناوەوەی هەرێم وهاوكات دابین كردنی بودجەكی ساڵانە بۆیان دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەر كردنی كێشەی برینی مینحەی بەركەوتووانی كیمیایی، وەك لەیاسای چاكسازیدا هاتووە كە دەبێت ببڕدرێت، بۆ ئەوانەیان كە موچەی وەزیفیان هەیە لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، دەبێت هاوشێوەی زیندانیانی سیاسی جیاكاری بكرێن لەیاسای چاكسازیداو پەرلەمان، دەبێت ئەو یاسایە هەموار بكاتەوە و مینحەكانیان بەردەوام بێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بە پێچەوانەوە ئەگەر داواكارییەكانمان جێبەجێنەكرێت، ئەوا ناچارین لەبەردەم پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە تا مانگ گرتن ئەنجام بدەین بۆ تێگەیاندنی ڕای گشتی ناوخۆیی و جیهانی لە گرفتەكانمان و فەرامۆش كردنمان لەلایەن دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستانەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









