کۆبوونەوەی سێ قۆڵی رەئیسی، پوتین و ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت

SNN
دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژ بەسەر سەردانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرکردەکانی ئێران، رووسیا و تورکیا لە تاران بەڕێوەدەچێت و بابەتێکی سەرەکی دیدارەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە کوردەوە هەیە.
ئەمڕۆ هەر یەک لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماراری ئێران، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە تاران کۆدەبنەوە، پرسی سوریا تەوەری سەرەکی دیدارەکەیە.
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە ئەردۆغان بەردەوامە لەهەڕەشەکانی لەبارەی هێرشکردنە سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە بەدەست هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)یە و باس لەوەدەکرێت ئامانجی ئەردۆغان ئەوەیە تاران و مۆسکۆ گڵۆپی سەوزی ئەو هێرشەی بۆ داگیرسێنن.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریاش بگاتە تاران و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان کۆببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە باس لەوەدەکرێت پرسی هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا لە رێگەی تورکیا بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بێت.
کۆبوونەوەی رەئیسی، پوتین و ئەردۆغان چەند رۆژێک دوای سەردانەکەی جۆ بایدن دێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات ئەمە دووەم سەردانی پوتینە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا.
لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە، کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ بە واتای بەهێزکردنی جەمسەری رۆژهەڵات بەرامبەر بە جەمسەری رۆئاوایە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









