سبه‌ى كه‌شوهه‌وا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت و پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن

ئایكۆنهكانى كه‌شوهه‌وا | فۆتۆ: Wired UK
SNN
ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق رایگه‌یاند، له سبه‌ى چوارشه‌ممه‌وه پله‌كانى گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ى كه روو له وڵات ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ته‌مموز، ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق پێشبینى پله‌كانى گه‌رماى بۆ سبه‌ى چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى تۆز و خۆڵ له ئاسماندا و ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ى كه روو له عێراق ده‌كات پله‌كانى گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی دوێنێ دووشه‌ممه رایگەیاند، ” خێرایی با کاتەکانی نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ بۆ ئێوارە چالاک دەبێت بەخێرای 20 تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی رۆژئاواوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و باشووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









