ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتى رێكنه‌كه‌وین خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان خۆشبه‌خت نابن

ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، یه‌كێتى و پارتى هیچ به‌دیلێكیان نییه جگه له رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتى رێكنه‌كه‌وین خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان خۆشبه‌خت نابن”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ته‌مموز، ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “ئێمه تا ئێستاش كه من قسه‌ى تێدا ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نه‌گه‌یشتووین به رێككه‌وتن، به‌ڵام له گفتوگۆى به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێیوایه، “یه‌كێتى و پارتى هیچ رێگه‌یه‌كى تریان نییه جگه له رێككه‌وتن” و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه و یه‌كێتى ئه‌بێت رێكبكه‌وین له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار، واته هیچ رێگه‌یه‌كى ترمان نیيه و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كى تریش نییه. ئه‌گه رێكنه‌كه‌وین پلانى بى و سى و هیچ شتێك كارناكات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئارى هه‌رسین ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر ئێمه و یه‌كێتى رێكنه‌كه‌وین واته ده‌بینه هۆكارى تێكدانى یه‌كڕیز ماڵى كورد و ته‌بایی نێو خۆى خۆمان، دۆخى شپرزى ئێستا كوردستان خراپتر ده‌كه‌ین و هۆكارى خۆشبه‌ختى خه‌ڵكى كوردستان كه ته‌بایی ئێمه‌یه تێكده‌چێت”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى، “له ئێستادا یه‌كێتى و پارتى له گفتوگۆى به‌رده‌وامدان و هیوایه‌كى باش هه‌یه كه هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار”.
ئارى هه‌رسین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “یه‌كێتى و پارتى به‌و گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌ى كه ده‌یكه‌ن ده‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتن”، چونكه به وته‌ى ئه‌و، “100 ساڵ گفتوگۆ باشتره له رۆژێك شه‌ڕ”.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى زیاتر له نۆ مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پشكى كورده‌وه هه‌یه تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتیی كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه یه‌كێتى پۆسته‌كه به پشكى خۆى ده‌زانێت و پارتیش داواى پۆسته‌كه ده‌كات و هه‌ردوو لایان تا ئێستا كاندیدیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









