
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد: ڕۆژی پێنج شەممە 21/7/2022 جارێكی دیكە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە و هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا بڕیار لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە هەفتەی ئایندەدا.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 21/7/2022 جارێكی دیكە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ڕۆژێك دەدرێت بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، لەگەڵ ئەوەشدا لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی كە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار پەرلەمان كار لەسەر 24 پرۆژەیاسا بكات كە دیاریكراون بخرێنە بەرنامەی كارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئەم ساتە لەنێوان پارتی و یەكێتی هیچ ڕێككەوتنێك بوونی نییە لەسەر كاندیدێكی هاوبەشی نێوانیان، بۆیە دوو ڕێگا لەبەردەم یەكێتی و پارتی هەیە بۆ ئەوەی بابەتەکە یەكلایی بكەنەوە، یان ئەوەیە هەردوو بگەنە ڕێككەوتن لەسەر یەك كاندیدی هاوبەش یاخود هاوشێوەی ساڵی 2018 هەرلایەنە و بە كاندیدی خۆی بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق بكات، بەڵام لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان یەكێتی و پارتی بوونی هەیە بەهیوای ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەوەشی خستەڕوو: لەم چەند ڕۆژەشدا شیعەكانیش كاندیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیران یەكلایی دەكەنەوە، دەبێت كەسایەتیك بێت توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەو كێشە و گرفتانەی هەبێت كە لە ئێستادا لە عێراق دەگوزەرێن، بۆیە ئێمە ڕێز لە بۆچوونی شیعەكان دەگرین وەك كورد و سونە دەنگ بە بەربژێرەكەیان دەدەین لەحاڵەتی دیاركردنی كوتلەی گەورەی ناوپەرلەمان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









