
دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو ساڵە كەمبارانی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و ڕێژەیەكی پێویست باران نابارێت بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكانیش ئاماژە بەوەدەكات ئاسایشی ئاو نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان بەڵكوو لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانیش كەوتووەتە مەترسییەوە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەی دووساڵی یەك لەدوای یەكە بڕی پێویست باران نابارێت و وشكە ساڵی تۆمار دەكرێت، ئەمە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی سەرزەوی بە جۆرێك لە ئیستادا لە %60 ی بەنداوی دوكان خاڵییە لەئاو، هەر ئەمە وایكردووە كە خەزانەكانی ئاو لە ژێرزەوی بەرەو كەمبوونەوە و نەمان بچن، چونكە دواجار ئاوی سەرزەوییە ئاوی ژێرزەویش زیاد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئاسایشی ئاو لە هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە ئەوەش بەهۆی ئەو كەمبوونەوەیەی كە لە ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی تۆماركراوە، هاوكات ئاسایشی ئاو نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان بەڵكوو لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانیش لە ژێر مەترسیدایە چونكە گۆڕانكارییەكی زۆر لە كەشوهەوا هاتووەتە ئاراوە و دەبێت خۆمان لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا بگونجێنین.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئەوەشی خستەروو: باشترین چارەسەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی ئەوەیە كە هۆشیاری ئەوەمان هەبێت چۆن بە گوێرەی پێویست ئاو بەكاربهێنین، چونكە دۆخەكە بەجۆرێكە دەبێت هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهان خۆمان لەگەڵ ئەو دۆخە بگونجێنین كە لە گۆڕانكاری كەشوهەوا هاتووەتە ئاراوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









