
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوولە زیاد بوون دەكات، بەجۆرێك ڕۆژانە هەزار نەخۆش و لە 24 كاتژمێریشدا زید لە دوو هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن، هەموو ڕۆژێكیش 15 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپنجە تۆمار دەكرێن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواش دەڵێت نەخۆشەكان هێندە زۆرن جێگای نەخۆشمان نەماوە و حكومەتیش پارەی دەرمان و چارەسەرمان بۆ خەرجناكات.
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە بە SNNی راگەیاند: حاڵەتەكانی توشبوون بە شێرپەنجە رۆژانە ڕوو لە زیاد بوون دەكەن، بەجۆرێك لەماوەی 48 كاتژمێردا زیاد لە دوو هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەموو ڕۆژێك 15 حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمار دەكرێن، زۆرینەی جۆرەكانی شێرپنجە تۆمار دەكرێن وەك شێرپەنجەی مەمك شێرپەنجەی خوێن شێرپەنجەی سیەكان و كۆڵۆن و چەندین جۆری دیكەی شێرپەنجە كە لەمنداڵاندا تۆمار دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا نەخۆشخانەكەمان بەتەواوی پڕبووە لە نەخۆش توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیكەمان نەماوە تەنانەت هەندێك لە نەخۆشكان لەسەر زەوی و قادرمەكان چارەسەر وەردەگرن، بەڵام هەمان ئەو بینایەی كە ماوەی نزكەی 15 ساڵە دروستكراوە هەمان بیناو هەمان بودجە و هەمان ستاف و میلاكی هەیە، لەماوەكانی ڕابردوودا ئەگەر لەمانگێكدا 100 نەخۆشمان وەرگرتبێت ئەوا ئێستا ڕۆژانە 900 نەخۆش سەردانمان دەكات.
بەڕێوەبەری نەخشخانەی هیوا ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە كە تائیستا هیچ سەنتەرێكی تابەت بە دەستنیشانكردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان بوونی نییە كە ئەگەر ئەو سەنتەرە بوونی هەبێت كارئاسانی زۆرباش بۆ ئێمە دەكات، چونكە لە هەموو جیهان شێرپەنجە زیاد دكات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی دەستنیشانكردنی شێرپەنجە زیاد دەكەن بەڵام ئەمە لەهەرێمی كوردستان جێبەجێناكرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی دەرمان و بودجەی نەخۆشخانەكەمانەوە گرفتمان هەیە و ئەو بڕە پارانەی بۆمان تەرخاندەكرێت تەنها بەشێوەی نوسراون بەكردار هیچ نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









