تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو منداڵاندا هەیە و هۆکارەکانیش زۆرن

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا حاڵەتەكانی توشبوون بە شیرپەنجە ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوون دەكات، لەناوهاووڵاتیانیشدا ئەوەباسدەكرێت كە هۆكاری سەرەكی تووشبوون بە شیرپەنجە بۆ زۆر بەكارهێنانی ڕۆنی زەیت دەگەڕێتەوە لە دروستكردنی خواردنەكاندا، پزیشكێكی پسپۆڕیش ئاماژە بەوەدەكات هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجە زۆرن جگە لە زەیت و هەندێك جۆری خۆراك بۆماوەیی هۆكاری دیكەی توشبوونە بە شێرپنجە.
د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی بواری منداڵان بە SNNی ڕاگەیاند: حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە لەناو منداڵاندا و گەورەكان ڕوو لە زیاد بوونن، بەڵام ناتوانین تەنها هۆكارێك دیاری بكەین كە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شیرپەنجە چونكە لە جیهاندا هۆكار گەلێك هەن كە دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، هەندێك حاڵەت هەن بەهۆی خۆراك و زەیتەوە تۆمار دەكرێن هەندێك حاڵەتیش هەن بەهۆی بۆماوەیی و بەكارهێنی تیشك و جگەرە و نێرگەلەوە تۆمار دەكرێن بۆیە ناتوانین بڵێین بەتەنها ڕۆنی زەیت هۆكارە بۆ توشبوون بە شێرپنجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حاڵەتەكانی تووشبوون بە شیرپەنجە لە نێومنداڵانیشدا بوونی هەیە، ئێمە لە نەخۆشخانەی منداڵان كاتێك حاڵەتێكی گوماناویمان بۆ دێت حاڵەتەكان دەستنیشان دەكەین و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی هیوایان دەكەین بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدەن ئاخۆ تووشبووی شێرپەنجەیە یا خودنا، بۆیە بەگشتی خۆپارێزی و بەكارهێنانی خواردنی تەندروست هۆكارن بۆ ئەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە ڕوو لە كەمی بكەن.
وتەكانی ئەو پزیشكە لەكاتێكدایە كە بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە ڕۆژانە نزكیەی هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان دەكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرو ڕۆژانەش 15 حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمار دەكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









