
ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى | فۆتۆ: IRAQ GOV
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند باڵیۆزى نوێى عێراق نانێرن بۆ توركیا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، هه‌شت بڕیار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دراون كه بریتین له:
یەکەم: وەزارەتی دەرەوەمان راسپاردووە بە ئامادەکردنی دۆسییەی هێرشە دوژمنکارییەکانی تورکیا لەسەر سەروەری خاکی عێراق، سکاڵا کردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان.
دووەم:وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی سەفارەتی تورکیا بکا و هێرشەکانیان سەرکۆنە بکات.
سێیەم: دانانی راوێژکارێک لە ئەنقەرە، راگرتنی ناردنی باڵوێزێکی نوێ بۆ تورکیا.
چوارەم: رێنمایی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان کرا بە ئامادەکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی سنووری عێراق و تورکیا، هەموو هەنگاوێک بگرنە بەر بۆ بەرگری لە خۆکردن.
پێنجەم: چاودێری دۆخی بریندارەکان و خێزانی شەهیدەکان و قەرەبووکردنەوەیان.
شەشەم:هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت تا رێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ رێگرتن لە پێشێلکاری.
حەوتەم: داوا لە تورکیا بکرێت، بە فەرمی داوای لیبووردن بکات، هەمووهێزە سەربازییەکانی لە هەموو خاکی عێراق بکێشێتەوە.
هەشتەم:ئەنجومەنەکە دووبارە رەتیکردەوە، خاکی عێراق ببێتە دەروازەیەک بۆ هێرشکردنە سەر هەر دەوڵەتێک، نابێت گۆڕاپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان بێت، نابێت هیچ رێکخراوێکی چاکداری تیرۆریستی لەسەر خاکی عێراق هەبێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









