
ئاڵاى توركیا | فۆتۆ: MARCA
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، پێدانى ڤیزامان به هاووڵاتییانى باشوور و ناوه‌ڕاست عێراق راگرت، ئاشكراشیكرد، “سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانى پێدانى ڤیزامان له شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق داخست”.
دوێنێ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له درێژه‌ى كاردانه‌وه‌كانى رووداوه‌كه‌دا و پاش ئه‌وه‌ى ته‌واوى سه‌نته‌ره‌كانى پێدانى ڤیزاى توركیا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21 تهمموز، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بڕیارماندا پێدانى ڤیزا به ته‌واوى هاووڵاتییانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق رابگرین و ته‌واوى سه‌نته‌ره‌كانى پێدانى ڤیزاشمان داخست”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌نته‌رى پێدانى ڤیزاى وڵاتى توركیا له سلێمانى داخرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه به‌مه‌به‌ستى پارێزگاریكردن له گیانى هاووڵاتییانى تورك و له‌ترسى دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له سلێمانى.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، “ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى له‌مێژینه و قوڵمان هه‌یه و هیوادارین عێراق نه‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ى تیرۆریستانه‌وه، چونكه ئێمه بێبه‌رین له‌و رووداوه‌ى كه روویدا”.
وتیشى: “حكومه‌تى توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتییانى سڤیل ناكاته ئامانج و ئه‌وه‌ى روویداوه بۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و عێراق تێكبدرێت”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









