“حكومەت متمانەی نەماوە و نازانین كەی پلەبەرزكردنەوە دەستپیدەكاتەوە”

0
401

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەشێوەیەكی نهێنی پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی پەرلەمان كراوە و هاوكات پلەبەرزكردنەوەی سەربازیش دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام فەرمانبەرانی شارستانی جیاكراونەتەوە ئەوەش نادادییەكی دیكەی ئەم حكومەتەیە، بۆیە نازانین كەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپیدەكات چونكە حكومەت متمانەی نەماوە.

د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ئاگادارین كە فەرمانبەرانی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لە پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم، پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرەكانیان كراوە، هاوكات پلەبەرزكردنەوەی سەربازیش بەردەوامی هەبووە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەم كارە بەنهێنی كراوە و جیاكاری كراوە لە نێوان فەرمانبەرانی ئەو سێ‌ سەرۆكایەتییە لەگەل فەرمانبەرانی شارستانی دامودەزگاحكومییەكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، خۆی لە بنەرەتدا ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كارێكی نایاسایی بوو، لەوەش نایاسایی تر ئەوەیە كە پلەی هەندێك فەرمانبەر بەرز بكەیتەوە و هەندێكی دیكە جیابكەیتەوە، بۆیە ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان چەندین جار بەدواداچوون و فشارمان لەسەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ كۆتایی هێنان بەو كارەنایاساییە بەڵام حكومەت بەگوێی پەرلەمان ناكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم متمانەی نەماوە چونكە ئەو بەڵنانەی ئەیدات جیبەجیان ناكات، بۆیە نازانین كەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە، هاوكات هاووڵاتیان و فەرمانبەرانیش خەتای خۆیانە دەنگیان بەو حكومەتداوە گەیشتوونەتە ئەم دۆخە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this