“گرفتەكانی عێراق تەنیا بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێن و نەتەوەیەكگرتووەكانیش پشتگیری دانوستان دەكەن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق كۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەركردنی گرفت و كێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانی لایەنە سیاسییەكان دووپاتكردەوە، پەرلەمانتارێكی عێراقیش جەخت لەوەدەكاتەوە گرفتەكانی عێراق تەنها بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێن وسەرۆك بافڵ-یش ماڵی مام جەلالی واڵاكردووە بۆ گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای چەندین ڕۆژ بەسەر ئاڵۆزی دۆخی سیاسی لە عێراق و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی نێوان لایەنە شیعییەكان، لە ئێستادا دۆخەكە تاڕادەیەك هێوربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لەو چوارچێوەیەشدا كۆبوونەوەی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان (جنین پلاسخارت) لەگەڵ (د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح) سەرۆككۆماری عێراق و دواتر دەربڕینی پشتیوانی هەردوو بۆ دەستكردن بە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان هێندەی دیكە دۆخەكە ئارامتر دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە بەدیلی دانوستان هەر دانوستانە، بۆیە دەبێت لەوەزیاتر كات بەفیڕۆنەدرێت و دەرفەتێكی باش هاتووەتە ئاراوە لایەنە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ دابنیشن، بۆ ئەومەبەستەش سەرۆك (بافڵ) دەرگای ماڵی مام جەلالی بۆ هێزوو لایەنە سیاسییەكانی عێراق واڵاكردووە هاوشێووی هەوڵەكانی مام جەلال لەڕابردوودا سەرۆك بافڵ دەیەوێت ماڵی مام جەلال بكاتە چەتری كۆكەرەوی لایەنە سیاسییەكان.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك (بافڵ) هەرزوو هەستیان بەم دۆخەكرد كە ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت و زۆر داوایانكرد كە با هێزەكانی دیكە نەبینە هۆی لێكترازانی ماڵی شیعەكان، بۆیە یەكێتی و سەرۆك بافڵیش لەئێستادا بەهەمان ڕێچكە كاردەكەن بۆ یەكخستنەوەی لایەنە ناكۆكەكانی عێراق و كۆتایی هێنان بە كێشەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









