“سەرجەم لایەنە عێراقییەکان هیوایەكی زۆریان بە دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ هەیە”

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی | فۆتۆ: Kirkuk
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو دەستپێشخەرییەی كە بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە بۆ كۆكردنەوەی هێزوو لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەماڵی مام جەلال بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی، پەرلەمانتارێكی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی سەرۆك بافل دەیكات هەمان ڕێگاو بەرنامەیە كە سەرۆك مام جەلال جێبەجێی دەكرد، بۆیە هەموولایەنە شیعی وسونی وبێلایەنەكان هیوایەكی زۆریان بە دەشتپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ هەیە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دۆخێكی سیاسی نالەبار لەعێراق دەگوزەرێت كە پێویستی بە عەقڵی سەلیم و كەسانی دڵسۆز و خەمخۆر هەیە عێراق لەم دۆخە ڕزگار بكەن، هەر لەو چوارچێوەەشدا وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی سەرۆك ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەهەوڵی یەكخستنی دەنگە جیاوازەكاندا بووە بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان، هەر ئەوەش وایكردووە كە دەستپێشخەرییەك ڕابگەیەنێت بۆ كۆكردنەوەی هێزوو لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەماڵی مام جەلال.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەك ئێمەی كورد، بەڵكوو هەموو لایەنە شیعی و سونی و بێلایەنەكانی ناوپەرلەمانیش ئەو ڕاستیە باش دەزانن كە ئەوەی سەرۆك بافل پێی هەستاوە هەمان ڕێچكەو ڕێبازە كە سەرۆك مام جەلال گرتبوویە بەر بۆ یەكخستنی لایەنە ناكۆكەكان و یەكخستنی بۆچوونە جیاوازەكان بۆیە هەموو لایەنە شیعی و سونی و بێلایەنەكان هیوایەكی زۆریان بە دەشتپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ هەیە بۆ كۆتایی هێنان بەم دۆخە چەقبەستوییەی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافل بەجۆرێكە كە لایەنە سیاسییەكانی سەرپشككردووە كە لە دەباشان بێت یاخود لە بەغدا، ماڵی مام جەلال دەكاتە چەتری كۆكەرەوەی هێز ولایەنە سیاسییەكانی عێراق، ئەوەش هیوایەكی دیكەی بە عێراقییەكان بەخشیوە دڵنیاین كە هەمیشە سەرۆك بافل سەركەوتوو بووە لە هەوڵەكانیدا و لەمەشدا سەركەوتوو دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









