قوباد تاڵەبانی بۆ دەستەی گەشتوگوزار: ئاسانکاری بکەن بۆ کەرتی تایبەت

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەى گەشتوگوزارى کرد لەهەولێر و لەکۆبونەوەیەکدا جەختی لەسەر گرنگی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار کردەوە لەگەڵ بونی زەمینەى لەبار بۆ بەرەوپێشبردنی لەهەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەى گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی سەر بەدەستەکە ئامادەى بوون، گفتوگۆکرا لەبارەى رەوشی ئێستاى گەشتوگوزار و ئامادەکاریی و پلانەکانیان بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی لەهەرێمی کوردستان.
لەوچوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەدا کەزەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان و جەختی لەوەکردەوە کە؛ دەبێ پلان هەبێت تا گەشتوگوزار بکرێتە ئامرازێک بۆ زیادکردنی داهات بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیش، چونکە کەرتی تایبەت دەتوانێ هاوکارێکی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان.
هەر لەو بارەیەوە جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەشدا کە یەکێک لەئەولەویەتەکانی حکومەت پێشخستنی ئەو کەرتەیە و پلانی هەیە بۆ ئەم بابەتە، و سوپاسی دەستەى گەشتوگوزاریشى کرد کەلەماوەى رابردوودا پلانی خۆیان خستۆتەروو بۆ ئەو مەبەستە و ئەوان هاوکاریان دەبن لەجێبەجێ کردنی.
قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کە؛ دەبێ گەشتوگوزار کاربکات بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران، بۆ ئەو مەبەستەش داوایکرد ئاسانکارى بکرێت بۆ کەرتی تایبەت تا وەبەرهێنان بکەن لەبوارەکەدا، وتیشی: پێویستە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندنى باڵا گرنگی بدرێت بە پێگەیاندنی کادری پێویست بۆ پەرەپێدانی ئەو کەرتە گرنگە.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









