سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکین دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەشێوەیەكی نهێنی حكومەتی هەرێم پلەی فەرمانبەرانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەتی دەستپێكردووەتە و هاوكات پلەبەرزركدنەوەی سەربازیش لەكاتی خۆیدا دەكرێت، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات 13 یاداشتی پەرلەمانتاران ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كراوە و سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیرین لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی هەشت ساڵە بەشێوەیەكی نایاسایی پلەبەرزركردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكێتی و هەروەها لە لیژنەی دارایش چەندین جار داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە دەستبكەنەوە بە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و گێرانەوەی پارەی پاشەكەوتی مووچە و ئەو قەرزانەی كە لەلای حكومەتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوێترین هەوڵماندا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بە پشت بەستن بە 13 یاداشتی پەرلەمانتاران كە ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانیان كردووە، سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیرین لە بارەی دەستكردنەوە بە پلە بەرزركردنەوەی فەرمانبەران و پرسی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و نەبوونی یاسای بودجە و بابەتی باج و ڕسومات و هەروەها چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران، هاوكات راپۆرتەكە دەدرێت بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، دواتر بەئامادەبونی وەزیری دارایی لە دانیشتنی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەردەكرێت.
پێشتریش شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە حكومەتی هەرێم بە نهێنی پلەی فەرمانبەرانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی لە پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم دەستپێكردووە، بۆیە ڕاگرتنی پلەبەرزركردنەوەی فەرمانبەران چەند نایاسایی بوو، پلەبەرزكردنەوەی ئەو فەرمانبەرانە و بێبەشكردنی فەرمانبەرانی دیكە ئەوەندەی دیكە نایاساییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









