دوای هەوڵەكانی یەكێتی بۆبەفەرمی ناساندنی مەرزی كێلێ، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران هاتنە سەرهیل

0
495

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دەستەی گشتی دەروازە سنووریەكانی حكومەتی عێراقییان لەشاری بەغدا كرد بەمەبەستی بەفەرمی ناساندن و كردنەوەی مەرزی كێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەوڵەكانیان بۆ كردنەوەی مەرزی كیلێ‌ خستووەتە گەر.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەمەبەستی كاركردن بۆ بەفەرمی ناساندنی مەرزی كێلێ‌ و دەستكردن بە هاتووچۆی گەشیاری لەو مەرزە، (فوئاد حسێن) وەزیری دەرەوەی عێراق و (حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان) وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا گفتوگۆیانكردووە لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوڵات، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە هاوتا ئێرانییەكەی كردووە رێگە بدات مەرزی كێلێ كە ئێستا تەنها بۆ هاتوچۆی بازرگانیە و دەكەوێتە سەر سنوری نێوان سەردەشت و قەڵادزێ، بۆ ھاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیارانیش بەكاربهێنرێت، لەبەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵێنیداوە بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات و رێكارە پێویستەكانیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێبكەن.

هەوڵەكەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەفەرمی ناساندنی مەرزی كیلێ‌ لە كاتێكدایە كە بەر لە چەند ڕۆژێك غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كردنەوەی مەرزی كیلێ‌ و بەفەرمی ناساندنی لەلایەن عێراقەوە خواستێكی لەمێژینەی هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، ئێمەش وەك نوێنەری هاووڵاتیانی ئەو سنوورە بەهەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی دیكەی فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خواستەی هاووڵاتیانی سنوورەكەمان بێتەدی.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەچوارچێوەی هەوڵەكانماندا بۆ بەفەرمی ناساندنی مەرزی كێڵی سەردانی دەستەی گشتی دەروازە سنووریەكانی حكومەتی فیدراڵمان لەشاری بەغدا كردووە و جەختمان لەوەكردەوە كە ئیدارەی ڕاپەڕین هەموو ئەو خاڵانەی تەواوكردووە كە بۆ بەڕەسمی ناساندنی مەرزەكە پێویستن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم لایەنە یاسایی و كارگێڕییەكانی بەفەرمی ناساندنی مەرزی كیلێ‌ خراونەتە بەردەم سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق داوامانكرد كاری جددی بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ بكرێت، بریاریشە بەم نزیكانە شاندێكی دەستەكە سەردانی دەڤەرەكە بكەن بۆ ئەوەی دەروازەكە بەفەرمی بكرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this