یه‌كه‌مین كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه له ئۆكرانیاوه گه‌یشته ئیستانبوڵ

كه‌شتییه‌كى بارهه‌ڵگر | فۆتۆ: AFP
SNN
پاش تیێپه‌ڕینى 14 رۆژ به‌سه‌ر رێككه‌وتنى رووسیا و ئۆكرانیا بۆ كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى ده‌ریایی بۆ هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئۆكرانیا یه‌كه‌مین كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه گه‌یشته ئیستانبوڵ.
میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئاب، “یه‌كه‌مین كه‌شى بارهه‌ڵگر كه 33 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌ى هه‌ڵگرتووه له ئۆكرانیاوه گه‌یشتووته كه‌ناراوه‌كانى ئیستانبوڵ و له‌وێشه‌وه هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى جیهان ده‌كرێت”.
رۆژى هه‌ینى 22ى ته‌مموز، به نێوه‌ندگیرى توركیا و به ئاماده‌بوونى ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رووسیا و ئۆكرانیا رێككه‌وتنى هه‌نارده‌كردنى گه‌نمى ئۆكرانیایان واژوو كرد.
له ده‌ستپێكى مه‌راسیمى واژووكردنه‌كه‌دا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ جیهان زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى قه‌یرانێكى جیهانیی كه قه‌یرانى خۆراكه و گرانبوونى نرخى گه‌نم و نانه خاوببێته‌وه”.
وتیشى: “ناوه‌ندێكى چاودێرى بازرگانى هاوبه‌ش له ده‌ریایی ڕه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌ى گه‌نمى ئۆكرانیا بكه‌ین”.
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سوپاسى توركیا ده‌كه‌ین كه بووه هۆكارى ئه‌م رێككه‌وتنه و كارئاسانى كرد”.
دواتر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و وتى: “شانازییه بۆ ئێمه كه بتوانین ببینه هۆكارى كۆتایی هێنان به قه‌یرانێكى جیهانى”.
پاشان هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا و رووسیا رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كرد و رێككه‌وتن كه گه‌نمى ئۆكرانیا له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاى ره‌شه‌وه بگه‌یه‌نرێته بازاڕه‌كانى جیهان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021








