
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر زيادکردنی بڕی 180 هەزار ليتر بەنزين بۆ شاری سلێمانی، بە وتەی وەزيری نەوت “ئەمە یەکەم جارە ئەو ڕێژە زۆرە بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان بکرێت”.
د.بڕیاڕ ڕەشیـد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەياند: دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگایی سلێمانی لە بەرواری ۱۰ی٤، لەبەرواری ۱۲/ ٤ /۲۰۲۲ سەردانی حامد زۆبەعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردنی سوتەمەنی کرد، بەمەبەستی زیادکردنی بەشەبەنزینی پارێزگای سلێمانی بریکاری وەزیر لە ۱۲/٥/۲۰۲۲ بە نوسراوی ژمارە۱۳٤٨۷ ئاگاداری کردینەوە کـە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بڕی ۱٨۰ هەزار لیتر، بەڵام بەهۆی گرفتی کەمی بەرهەم و زۆری داوا لەسەر بەنزین لەپارێزگاکانی تر ئەوکات ئەم ڕەزامەندیە جێبەجێ نەکرا.
راشيگەياند: بەمەبەستی بەلارێدانەبردنی داواکەمان میدیاکانمان لێ ئاگادارنەکردەوە، بەڵام بەبێ دابڕان ماوەی زیاتر لە سێ مانگـە بەوردی و بەهێمنی لۆبی بۆجێبەجێکردنی ئەم داوایە دەکەم کەخواستی سەرجەم خەڵکی پارێزگایی سلێمانیە خۆشحاڵانە ئەمڕۆ بەزارەکی ئاگادارکراینەوە کە بەڕێز وەزیری نـەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئەو بەشە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی کە ئێستا کۆی گشتی بەنزینی نێردراو لەبەغدا بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوت ٥٤۰ هەزار لیتر بەنزینـە.
باسی لەوەشکرد: بەم زووانـە بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزارەتی نەوت دەگاتە سلێمانی و هەر بەپێ قسەی خودی وەزیری نەوت “ئەمە یەکەمین جارە ئەو ڕێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگایی سلێمانی ترخان بکرێت”.
د.بڕيار وتيشی “بەوهیوایەی ئەم زیادەیە ببێتە هۆکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانیش لە سلێمانی کەمکردنـەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیان”.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









