
زانکۆی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی زانكۆی سەلاحەدین بڕیاریاراندا كە بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن یەكپۆشی جلوبەرگ لە زانكۆكەیان جیبەجێبكەن، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات: تائێستا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە هیچ فەرمانێكی لەو شێوەیەمان بۆ نەهاتووە و ناشمانەوێت بە زۆر یەكپۆشی بەسەر خوێندكاراندا بچەسپێنین، چونكە خوێندكاران 18 ساڵیان تەواوكردووە ودەزانن چی لەبەربكەن بۆ زانكۆوچیش لەبەربكەن بۆ بازاڕ.
د. مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی یەكپۆشی جلوبەرگی خوێندكارانی زانكۆ تائێستا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا یان خودی خوێندكاران و ڕێكخراوە خوێندكارییەكانەوە هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیەمان بەدەست نەگەیشتووە و هەركات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بووبە فەرمان و لەهەموو زانكۆكان جێبەجێكرا بەدڵنیاییەوە ئێمەش لە زانكۆی هەڵەبجە پێوەی پابەند دەبین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە نامانەوێت بابەتی یەكپۆشی جلوبەرگ بەسەر خوێندكارانی زانكۆدا بچەسپێنین، چونكە خوێندكارانی زانكۆ 18 ساڵی تەمەنیان تەواوكردووە و بایی ئەوەندە هۆشیارییان هەیە بزانن چ جۆرە جلوبەرگێك لەبەربكەن بۆ زانكۆ و چ جۆرە جلوبەرگێكیش لەبەربكەن بۆ بازاڕو شوێنە گشتییەكان، بۆیە ئەو بابەتە نە بەفەرمی و نەبە نافەرمی لای ئێمە قسەوباسی لێوە نەكراوە.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیارنییە ژمارەی ئەو خوێندكارانە چەندە كە لەزانكۆی هەڵەبجە وەردەگیرێن چونكە وەرگرتنی خوێندكاران مەركەزییەو لەڕێگەی زانكۆ لاینەوە دەبێت، بۆیە هەتا تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی تەواو نەبێت ئەو بابەتەش ناتواندرێت بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









