كامیل حاجی عەلی بۆ SNN: هێشتا ماویەتی خۆم وەك ڕابەری گشتیی بزوتنەوە ڕابگەیەنم

0
923

SNN-عەلی حەمە سەعید
چەند ڕۆژێكە بابەتی جیابوونەوەی باڵێكی نوێ‌ لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی لەناو هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا دەوروژێندرێت و باس لە جیاكردنەوەی باڵێكی نوێ‌ دەكرێت بەسەركردایەتی ( كامیل حاجی عەلی) كاندیدی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی، SNNیش لە زاری كامیلی حاجی عەلی نوێترین زانیاری لە سەر ئەو بابەتە دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ماوی چەند ڕۆژێكە پرسی جیاكردنەوەی باڵێكی ناوبزوتنەوەی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی كامیلی حاجی عەلی، لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی بووەتە جێگەی باس و خواستی بەشێك لە ئەندامان و لایەنگرانی ناو بزوتنەوەی ئیسلامی و هاوكات ئەو دەنگۆانەش لەناو بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدا ڕەنگیداوەتەوە، بەجۆرێك كامیلی حاجی عەلی ئامادەكاری كردووە بۆ ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی شەرعی و جیابوونەوەی لە بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕابەرایەتی ( عیران عەلی عەبدولعەزیز).

ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو ناكۆکیانە دوای ئەوە چڕبوونەتەوە كە لە مانگی ڕابردوو (كامیلی حاجی عەلی) نامەیەكی كراوەی بۆ ( عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) ناردوو داوای لێكرد دەست لە پۆستی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی بكێشێتەوە و ماف بۆ خاوەن ماف بگێرێتەوە كە مەبەستی خۆی بوو وەك ڕابەری گشتی بزوتنەوە، بەڵام ( عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) هیچ وەڵامێكی ئەرێنی ئەو نامەیەی (كامیلی حاجی عەلی) نەدایەوە، ئەوەش وای لە ناوبراو كردووە كە ئامادەكاریبكات بۆ ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی شەرعی بە ڕابەرایەتی خۆی بۆ ئەومەبەستەش ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ناوبراودان.

SNN پەیوەندی بە كامیل حاجی عەلی، كرد سەرەڕای ئەوەی ئەو زانیارییانەی SNNی ڕەتنەكردەوە ئاماژەی بەوەكرد كە هێشتا ماویەتی بە فەرمی خۆی وەك ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕابگەیەنێت، بۆیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەو بابەتە بەڕای گشتی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنن.

لە دوای ئەوەی لە دواین كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كامیلی حاجی عەلی نەیتوانی لە بەرامبەر عیرفان عبدالعزیز دەربچێت لە ئێستادا لە هەوڵی دروستكردنی بزوتنەوەیەكی سیاسیی نوێیەو خۆشی وەگ میراتگری شەرعی بزوتنەوە دەناسینێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this