“بۆ جێبەجێکردنی سیستمی یەکپۆشی راپرسی لەنێو خوێندکاران ئەنجام دەدەین”

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەپلانی ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ دامانناوە كە سیستەمی یەكپۆشی لە جلوبەرگی خوێندكاران بخەینە بواری جێبەیجێكردنەوە بۆ ئەومەبەستەش بەشێوەی ئۆنلاین ڕاپرسییەكمان لەنێو خوێنكارانی زانكۆ ڕاگەیاندووە و ئەگەر ئەنجامی ڕاپرسییەكە ئەوەبوو كە داوای یەكپۆشی بكەن ئەوا ئێمەش جێبەجێی دەكەین و دواتر ڕەنگ و جۆری جلوبەرگەكانیش بۆ خوێندكاران ئاشكرادەكەین.
د. پێشڕەو حەمەجان، جێگری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران بە SNNی ڕاگەیاند: بۆپلانی ساڵی نوێی خوێندن بابەتی یەكپۆشیمان خستووەتە بەرنامەی كارەكانمانەوە، بەڵام پێش ئەوەی بیكەین بە بڕیار بەشێوەی ئۆنلایەن لە نێو خوێندكاران ڕاپرسییەكان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی خوێندكارانیش بچوونی خۆیان لەوبارەیەوە ڕابگەیەنن، ئەگەر ئەنجامی ڕاپرسییەكە بەوشێوەیەبوو كە داوای یەكپۆشی بكەن، ئەوا ئێمەش لە ئەنجومنی زانكۆ دەیكەینە بڕیارو پاشان دەیخەینە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوون و ئەنجامە سەرەتاییانە بێت كە لە ڕاپرسییەكە و پەیوەندی خوێندكارانەوە بەدەستمان دەگات، زۆرینەی خوێندكاران لەگەڵ ئەوەن كە ئەو سیستەمە لە زانكۆی سلێمانی جێبەجێبكرێت، چونكە پێیان وایە سیستەمی یەكپۆشی جلوبەرگ چ لەڕووی داراییەوە چ لەڕووی كۆمەڵایەتی و جیاوازی چینایەتییەوە سودی زۆرە و جۆرێك لە یەكسانی كۆمەلایەتی دێنێتە ئاراوە، بۆیە ئێمە لەگەڵ خواستی خوێندكارانداین ئەوان بڕیاریاریان لەسەر هەرچییەك دا ئێمەش پشتگیریان دەكەین.
جێگری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە زوترین كاتدا وادەی ئەو ڕاپرسییەی كە ڕامان گەیاندووە كۆتایی دێت و پاش ئەوەی ئەنجامی كۆتایمان دەستكەوت و بڕیاردرا كە یەكپۆشی جلوبورگ جێبەجێبكرێت، ئەوكات ئێمەش جۆری ڕەنگ و شیچوازی جلوبەرگەكان بۆ خوێندكاران دیاری دەكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









