“رۆژى چوارشه‌ممه حزبه‌كان بڕیار له هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن”

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى چوارشه‌ممه 10ى ئاب، سه‌رۆكى حزبه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى ئاب، فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، “رۆژى چوارشه‌ممه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكى حزبه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق ئاماده ده‌بێت”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه فه‌وزى هه‌ریرى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حزبه‌كان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ده‌ن”.
به وته‌ى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، “كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









