
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرارود بە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ بەرهەمی هەندێك بەرووبوم لە ناویاندا هەنجیر و هەنار و مزرەمەنییەكان كەمیكردووە، بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە هۆكاری كەمبوونەوەی ئەو جۆرە بەروبوومانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە وەرزی زستان و بەهاردا دوو شەپۆلی سەرما كاریگەری هەبوو لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەم خاوەن باخەكانیش دەڵێن ئەگەر لە ساڵانی ڕابردوو ڕۆژانە 20 كیلۆ هەنجیرمان هەبوایە ئەمساڵ بۆ نزیكەی 10 كیلۆ كەمیكردووە.
ڕەحمان قادر، خاوەنی یەكێك لە باخە هەنجیرەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەرهەمی ئەمساڵی هەنار و هەنجیر لە باخەكەی من و باخەكانی دەوروبەرمان زۆر كەمیكردووە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو، بە تایبەت بەرهەمی هەنار و هەنجیر، زۆرترین كەمبوونەوەش لە بەرهەمی هەناری ئەمساڵدا بووە و پاشان بەرهەمی هەنجیریش بۆ نزیكەی لە %50 كەمیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، من ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە 20 كیلۆ هەنجیرم دەبردە بازاڕو دەمفرۆشت بە دووكاندارەكان، بەڵام ئەمساڵ چەند ڕۆژێكە بەرهەمی هەنجیر بەتەواوی پێگەیشتووە و ڕۆژانە نزیكەی 10 كیلۆ هەنجیرم هەیە كە دەكاتە نیوەی بەرهەمی ساڵی ڕابردوو، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە كە ئەو هەنجیرەی هەمانە لەڕووی كوالیتییەوە هەنجیرێكی زۆرباشە و تەنها ئەوەیە بڕەكەی كەمیكردووە و ئێمە كیلۆیەك هەنجیری زۆر باش بە چوار هەزار و 500 تا پێنج هەزار دەفرۆشین و دووكاندارەكانیش كیلۆی بە پێنج هەزارو 500 تا شەش هەزار دینار بەهاووڵاتیان دەفرۆشن.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەگشتی بەرهەمی هەندێك لە دارودرەخت بەتایبەت بەرهەمی هەنار و هەنجیر و زەیتون و مزرەمەنییەكان كەمیكردووە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دوو شەپۆلی سەرما لە وەرزی زستان و لە وەرزی بەهاردا ناوچەكەی گرتەوە لەوكاتەی كە دارودرەخت لە وەرزی دروستكردنی گوڵدا بوو گوڵەكانی لەناوبرد ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەرهەمی ئەو دارودرەختانە كەم بكات و وەك ساڵانی پێشوو بەرهەمیان نەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









