سبەی بڕیار لەبارەی ئازادكردنی ژمارەیەك دەستگیركراوی بادینان دەردەكرێت

بینای داواکاری گشتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان، سبەی سێشەممە داواكاری گشتی لەبارەی ئازادكردنی مەرجدار بۆ پێنج لە زیندانیانی شیلادزێ بڕیاری یەكلاكەرەوە دەردەكات، هاوكات دۆخی تەندروستی ئەو دەستگیركراوانە باش نییە و هەندێك توشی نەخۆشی مەترسیدار بوون ئەوەش بەهۆی بەردەوامی مانگرتن لە خواردن.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ كە بریتین لە هەریەكە لە( یووسف شەریف ئیبراهیم، مەحموود ناجی سدیق، كۆڤان تاریق جوبرائیل، ئەمجەد یووسف مستەفا، نێچیرڤان بەدیع حاجی) ئازادكردنی مەرجداریان بۆ دەركرا بوو بڕیاربوو كە لەدوای جەژنی قوربان ئازاد بكرێن بەڵام دواترداواكاری گشتی بڕیارەكەی راگرت و وەڵامی دادگای نەدەدایەوە بە ئازادكردنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە كە سبەی سێ شەممە 9/8/2022 داواكاری گشتی لە كاتی دەوامی فەرمیدا وەڵامی دادگا دەدەنەوە لەبارەی سزادراوانی شیلادزێ بۆ ئەوەی ئازادبوونی مەرجدار بیانگرێتەوە، چونكە هەموو ئەوانەی بەگوێرەی ماددەی ( 1 ) لە یاسای ژمارەی( 21) ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە تێكدان و پشێوی نانەوە و تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ، دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە دەبێت ئازادبوونی مەرجدار بیانگرێتەوە.
وتەكانی ئەو پارێزەرەی دەستگیركراوانی باینان لەكاتێكدایە كە دەستەی مافی مرۆڤ لە راگەیێندراوێكدا ئەوەیان خستووەتەڕوو كە لە كاتی سەردانیكردنی چاكسازی گەورانی هەولێر بینیمان كە بنكەی تەندروستی چاكسازی لە رووی نەبوونی پزیشكی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشكی وەكو پێویست نییە و سزادراوان گلەییەكی زۆریان هەبووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









