وردەكاری چارەسەركردنی ئەو منداڵانەی كەمدەرامەتن لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە

قوباد تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئەو خێزانانەی كە منداڵی نەخۆشیان هەیە و لەرووی مادییەوە توانای چارەسەركردنی نەخۆشی منداڵەكانیان نییە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بە هێنانی تیمێكی تایبەت لە پزیشكانی پسپۆڕی گورچیلەو میزەڕۆ تێچووی نەشتەرگەری ئەو منداڵانە لە ئەسستۆ دەگرێت كە لەڕووی مادییەوە توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان نییەو پێویستیان بە ناردنەدەرەوەی وڵات هەیە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمێك لە پزیشكانی پسپۆڕ لە بواری گورچیلەو میزەڕۆ كە لە پزیشكی بیانی و ناوخۆیی پێكهاتوون، لە نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخە دەستبەكار دەبن بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە قورس و هەستیارانەی كە لە دەرەوەی ولات ئەنجام دەدرێن و تێچووی ئەو جۆرە نەشتەرگەریانەش زۆرە و لە توانای هەموو خێزانێكدا نییە ئەو بڕە پارەیە دابین بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەیی تەواویان دەربڕیوە كە تێچووی هەموو ئەو نەشتەرگەریانە بگرەنە ئەستۆ كە نەشتەرگەری ئاڵۆزن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژانی دوو شەممان و چوار شەممان ناوی ئەو منداڵانە تۆماردەكرێت كە پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی تیمە پزیشكییە پسپۆڕەكە نەشتەرگەرییەكانیان بۆ ئەنجام بدەن.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشی خراوەتەڕوو، لەسەرەتادا لەلایەن تیمێكی پزیشكی ناو نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخە جۆری نەخۆشەكان و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دیاری دەكرێن ئاخۆ لە جۆری نەشتەرگەری ئاڵۆزە یاخود نەشتەرگەری سادەیە، بۆیە ئەم پرۆژەیە بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی زۆرترین منداڵ نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن و نەبرێنە دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









