SNN زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنەکان ئاشکرا دەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن، SNN ناوەڕۆكی ئەو بانگهێشتە ئاشكرا دەكات كە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كراوە بۆ ئامادەبوونیان لە كۆبوونەوەكەدا و ئەگەری زۆر هەیە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەوبارەیەوە بدرێت، هاوكات پێکهاتەکان بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ڕۆژی چوار شەممە 10/8/2022 كە لەسەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، بانگهێشتی فەرمی بۆ سەرجەم هێزوو لایەنە سیاسییەكان نێردراوە بۆ ئەوەی بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكەن بۆ ئەومەبەستەش داواكراوە كە كەسی یەكەمی ئەو حزبە بەشدار بێت لە كۆبوونەوەكەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە بانگهێشتەكەی سەرۆكایەتی هەرێم كە ئارستەی لایەنە سیاسییەكانی كردووە جەخت لەوەكراوەتەوە كە ئەگەر هەرلایەنێكی سیاسی بە كەسی یەكەمی حزبەكە بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات ئەوا دەبێت ئەو كەسەی نوێنەرایەتی ئەو حزبە دەكات خاوەن بڕیاربێت و بتوانێت بەناوی ئەو حزبەوە كە نوێنەریاەتی دەكات بڕیار بدات، بۆیە پێدەچێت لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوار شەممە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكان بدرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوار شەممە بەئامادەبوونی( جنین پلاسخارت) نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام بانگهێشتنامە ئاراستەی لایەنە توركامانییەكان و پێکهاتە نەتەوەییەكانی دیكەی هەرێم نەكراوە كە نوێنەریان لە پەرلەمانی كوردستان هەیە و خاوەنی كورسی پەرلەمانین، بۆیە ئەمە وادەكات كە ئەگەری زۆری هەیە لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوار شەممە سەركردەی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە كەسی یەكەم بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.
كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەماوەی ڕابردوودا سێ كۆبوونەوەی دیكەی لەو شێوەیە بەڕێوەچوون لەسەرپرسی هەڵبژاردنەكان ئوەش بەمەبەستی لابردنی ئەو بەربەستانەی كە هۆكارن بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









