دوو باڵی جیابووەوە لە سۆسیالیست یەكیان گرت و دەڵێن سێ كورسی پەرلەمانی بەدەست دەهێنین

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ دووشەممە 8/8/2022 كە هاوكات بوو لەگەڵ یادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، دووباڵی جیابووەوە حزبی سۆسیالیستی گەلی کوردستانیان راگەیاند و ئەندامێكی ئەنجومەنی ڕابەرایەتی ئەو حزبە نوێیەش دەڵێت، ئەوەندە جەماوەرمان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەتوانین سێ كورسی بەدەست بهێنین.
ئەنوەر سلێڤانی، ئەندامی ئەنجومەنی ڕابەرایەتی حزبی سۆسیالیستی گەلی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئەمرۆ ڕوویدا بریتی بوو لە یەكگرتنەوەی هەردوو باڵی جیابووەوە لە پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، كە هەریەكە لە باڵی بزوتنەوەی سۆسیالیست و كۆمیتەی ڕابەرایەتی حزبی سۆسیالیستی گەلی كوردستان، لە ژێرناوی حزبی سۆسیالیستی گەلی كوردستان ئەوەش وەك وەفایەك بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانی حزبی سۆسیالیست ئەو هەنگاوەمان ناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە خاوەنی پێگەو جەماوەرێكی زۆرین لە زۆربەی شاروشارچكەكان، بەڵام لە ئێستادا نامانەوێت ژمارەی ئەندامان و لایەنگرانمان ئاشكرا بكەین، بەڵام بە گشتی ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت بایی ئەوەندە ئەندام و لایەنگرمان دەبێت كە بتوانین سێ كورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ڕابەرایەتی حزبی سۆسیالیتی گەلی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەكی نزیكدا بە فەرمی داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمی وەربگرین پاشان بنكە و بارەگا لە شاروشارچكەكانی هەرێم دەكەینەوە و دواتر كۆنگرە دەبەستین ئەوكات كەسی یەكەمی حزب دیاری دەكەین، بۆیە لە ئێستادا هەموو ئەوانەی لە حزبی سۆسیالیست جیابووینەتەوە و ئەمڕۆ یەكمان گرتووەتەوە هەموومان ئەندامی ئەنجومەنی ڕابەرایەتی حزبی سۆسیالیتی گەلی كوردستانین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









