لەمساڵدا نزیكەی ملیۆن و نیوێك ئامێری فێنککەرەوە هاوردەی عێراق كراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە سەرەتای سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ملیۆنێك و 400 هەزار ئامێری فێنککەرە جۆری سپلیت لە وڵاتی چینەوە هاوردەی عێراق كراون، هەر ئەوەش وایكردووە كە بڕێكی زۆری وزەی كارەبا بۆ كارپێكردنی ئەو ئامێرە كارەباییانە بەكاربهێندرێت، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات بازرگانان ئازادن لە هاوردەكردنی ئامێرە كارەباییەكان و عێراق بازاڕێكی ئازادە.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هاوردەكردنی ئامێرە كارەباییەكان لەلایەن بازرگانانەوە بۆ هەرێمی كوردستان یاخود عێراق ئازادە، چونكە بەگوێرەی خواست و خستنەڕوو ئەو ئامێرانە هاوردە دەكرێن، دیارە عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بەو ژمارە ئامێرە كارەباییانە هەبووە كە لەماوەی ڕابردوودا لەوڵاتانی دەرەوە هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان كراون و عێراق بازاڕێكی ئازادی هەیە.
بەگوێرەی ئامارێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە وێنیەكی لای SNN ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڕی یەك ملیۆن و 400 هەزار ئامێری كارەبایی جۆری سپلێت لە وڵاتی چینەوە هاوردەی عێراق كراون، هاوكات بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرما لە زۆربەی مانگەكانی ساڵیدا عێراق بە یەكێك لە كڕیارە سەرەكییەكانی ساردكەرەوەكان هەژمار دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ئامێرە كارەباییانەی كە لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ هاوردەی عێراق كراون بەهاكەیان دەگاتە سەروو نیوملیۆن دۆلار، هاوكات لە توركیاوە بە بەهای ملیارێك و 380 ملیۆن دۆلار پێداویستی خۆراكی هاوردە كردووە، هاوكات بە بەهای یەك ملیار دۆلار پێداویستییەكانی ناوماڵی لە توركیاوە هاوردە كردووە، هەموو ئەوانە دەری دەخات كە عێراق بازاڕێكی گونجاوە بۆ وڵاتان.
هاوردەكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئامێرەكارەباییەكان لەكاتێكدایە كە بەوتەی وتەبێژی كارەبای حكومەتی هەرێم بەهۆی زۆری خواست لەسەر كارەبا و دروستبوونی فشار لەسەر وێستگەكانی كارەبا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبایان بەهاووڵاتیان كەمكردووەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









