“دۆخی خۆپیشاندانەكانی بەغدا نزیك بووەتەوە لە پێكدادان و ئەگەری هاتنەناوەی لایەنی سێەمیش هەیە”

جەمال کۆچەر
SNN
لەبەرامبەر ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق دەگوزەرێت و هەردوولایەنی شیعە لە چوارچیچوەی هەماهەنگی و لایەنی سەدرییەكان داوای خۆپیشاندان دەكەن، پەرلەمانتاریكی كورد هۆشداری دەدات لەوەی ئەم دۆخە سەربكێشێت بۆ ئەگەری پێكدادان و خوێنڕشتن چونكە لایەنی سێیەمیش خەریكە بێتە ناو دۆخەكەوە و هێندەی دیكە هانی هەردوولا بدات بۆ پێكدادان.
د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بانگەشەی هەردوولایەنی شیعە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەكان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نابنە هۆی چارەسەركردنی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئارەوە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزتر دەكات، چونكە لەئێستادا هەردوولایەنی سەدرییەكان و چوارچێوەی هەماهەنگی وەك ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەكەن هیچ دەستەڵاتدرێك لە گۆڕەپانەكەدا نەماوە لەلایەكی دیكەشەوە نزیكی شوێنی خۆپیشاندانی هەردوولا هێندەدیكەی دۆخەكەی مەترسیدار كردووە و نزیك بووەتەوە لە ئەگەری پیكدادان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا دوولایەنی شیعە ناكۆكییان هەیە، بەڵام واخەریكە لایەنی سێیەمیش دێتە دۆخەكەوە و لەلایەك هانی سەدرییەكان دەدات بۆ خۆپیشاندان و لەلایەكی دیكەشەوە پشتگیری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات، ئەمە وادەكات كە هەردوولا زیاتر لەدژی یەكتر بووەستنەوە بۆیە بۆڕزگار بوون لەئەم دۆخە عێراق زۆر پێویستی بە كەسانی عاقڵ مەند هەیە چونكە ئەگەر بە پەلە ئەم دۆخە كۆتایی پێنەیەت لە كۆنترۆڵ دەردەچێت.
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كە داوای سەدرییەكانە داوایەكی زۆر قورسە چونكە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕێگاو یاسای خۆی هەیە و ئەوەی سەدرییەكان داوای دەكەن ناتواندرێت جێبەجێبكرێت و بۆ عێراقیش زۆر قورسە خێرا دەستبكرێتەوە بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









