“ئه‌و كه‌سه‌ى باوك و كچه‌كه‌ى دهۆكى كوشت، پێشتر كه‌سێكى كوشتووه”

فاروق میرزا و ئاخینى كچى | فۆتۆ: Duhok Police
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تۆمه‌تبارى كوشتنى باوك و كچه‌كه‌ى دهۆك دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌رمى كچه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك به‌ناوى فاروق میرزا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى به‌ناوى ئاخین له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژران، ته‌رمى باوكه‌كه له‌نێو باخێكدا له دهۆك دۆزرایه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌رمى كچه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك رایگه‌یاند، “له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ته‌دا بكوژى فاروق میرزا و كچه‌كه‌ى له گه‌ڕه‌كى سه‌رهه‌ڵدان ده‌ستگیر كرا، پاش ده‌ستگیركردنیشى دانى به تاوانه‌كه‌یدا نا كه باوك و كچه‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه كوشتووه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبار له‌نێو خواردنگه‌یه‌كدا ده‌ستگیر كرا كه چه‌كیشى هه‌ڵگرتبوو و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی دانى به تاوانه‌كه‌یدا نا”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا تاوه‌كو ئێستا ته‌رمى ئاخین دۆزراوه‌ته‌وه؟ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه، “تاوه‌كو ئێستا پۆلیس نه‌یتوانیووه ته‌رمى قوربانى دووه‌م كه كچه‌كه‌یه بدۆزێته‌وه و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا راسته تۆمه‌تبار پێشتر تۆمه‌تباركراوه به كوشتنى كه‌سێك و رفاندنى دو منداڵ له‌نێو كه‌مپێكى په‌نابه‌ران له دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌م دوو بابه‌ته جیاوازن و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه به‌رده‌وامه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى پۆلیسى دهۆك، “تۆمه‌تبار خه‌ڵكى زاخۆیه، به‌ڵام نیشته‌جێى دهۆكه”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









