نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنوسی یەختە نوقمبووەکەی كۆچبەران یۆنان

بەلەمی کۆچبەران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە دوێنێوە یەختێكی كۆچبەران كە ژمارەیەك كورد و عەرەب و ئەفغانی تیادا بووە لە باشووری دوورگەی رۆدۆس لە ئاوەكانی یۆنان نوقم بووە كە 93 سەرنشینی تێدابووە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان هەرچەندە لەیەكەم ساتی رووداوەكە لەسەر هێڵن، بەڵام تائێستا چارەنووسی سەرنشینەكان یەكلایی نەبووەتەوە دەزگای لوتكەش داوایەك ئاراستەی كەسوكاری كۆچبەرانی كورد دەكات.
بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا بە SNNی راگەیاند، “هەر لەیەكەم ساتی رووداوی نوقومبوونی یەختێكی كۆچبەران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵین ئەوەندە زانیاریمان پێگەیشتووە كە بەهۆی تووندی شەپۆلی دەریا و خراپی یەختەكەوە ئەو رووداوە لە باشووری دوورگەی رۆدووس تێكشاوە و سەرنشینەكانی كە 93 كەسن لە كورد و عەرەب و ئەفغانی نوقمی ئاوەكە بوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “پۆلیسی دەریاوانیی یۆنانیش ئەوەیان راگەیاندووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی فەرمیان نییە كە بێسەروشوێنبووان هاووڵاتیی عێراق و هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان بن، بۆیە بەدواداچوونەكان بەردەوامیان هەیە و لەگەڵ كونسوڵخانەی عێراق لە وڵاتی یۆنان لەسەر هێڵین بۆ دەستكەوتنی نوێترین زانیاری لەوبارەیەوە”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە دەزگای لوتكە بە SNN دراون ، “تا ئێستا هیچ خانەوادەیەكی عێراق و كورد ناو و ناسنامەی كەسوكاریان لە ئۆفیسی سەرەكی و نوێنەرایەتییەكانی لوتكە تۆمارنەكردووە، بۆیە دەزگای لوتكە كەسوكاری كۆچبەرانی كورد و عێراقی ئاگادار دەكاتەوە كە نەكەونە داوی هیچ گروپ و باندێك بەناوی لایەنی پەیوەندیدار تایبەت بە كۆچبەران و پەنابەران كە سۆراخی رۆڵەكانیان بۆ بكەن”.
ئەوەش هاتووە، “بەمەبستی تۆماركردنی هەر هاووڵاتییەك كە لە كاتی كۆچی نایاسایدا بیسەروشوێن دەبێت نوێنەرایەتی فەرمی حكومەتی هەرێم و باڵویزخانەكانی عێراق و دەزگای لوتكەی لێ ئاگادار بكرێتەوە تا بەفەرمی بەدواداچوونیان بۆ بكرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









